دابەزینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی ئاستی پێوانەیی تۆمار کرد
2023-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمار کرد.
لەئێستادا، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکاندا لەسەرووی ١٦١ ھەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ یەکشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، لەسەرووی ١٥٨ ھەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.
بەشێک لە شارەزایان و چاودێرانی بواری ئابووری، ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەربە دینار بۆ کەمبوونەوەی ئاستی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراق دەگەڕێننەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندیی عێراق، ٦٣ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە لە کاتێکدا دوێنێ ٧٩ ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.