هەواڵی کوردستان ئێستا

برێت مه‌كگۆرك هۆشدارى ده‌داته‌ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان

برێت مه‌كگۆرك هۆشدارى ده‌داته‌ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان
برێت مه‌كگۆرك هۆشدارى ده‌داته‌ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان

2023-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ماوه‌ى دوو رۆژه‌ شاندێكی ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی برێت مه‌كگۆرك، ڕێكخه‌ری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستانن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم و عێراق كۆبۆته‌وه‌.

به‌پێى زانیاریه‌كان له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێم مه‌كگۆرك پرسه‌كانى وزه‌ و بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى دۆلار به‌ قاچاخ و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم ته‌وه‌رى گفتوگۆكانى ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مریكیه‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم و عێراق.

برێت مه‌كگۆرك، له‌ كۆبوونه‌وه‌كیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم باسى له‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی كردووه‌ و له‌ باره‌ى یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش هۆشدارى داوه‌ته‌ به‌رپرسانى هه‌رێم.