English | عربي

کونسوڵی سعودیە لە ئیسته‌نبوڵ توركیاى جێهێشت


کونسوڵی سعودیە لە ئیسته‌نبوڵ توركیاى جێهێشت

2018/10/17 | 09:10

(هەواڵ كوردستان)- خه‌ندان-کونسوڵی سعودیە لە ئیسته‌نبوڵ، ئێواره‌ى دوێنێ تورکیای جێهێشتووه‌ و بەرەو وڵاته‌كه‌ى خۆى گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.میدیاى فه‌رمى توركیا بڵاویكرده‌وه‌ محەمەد عوتەیبی کونسوڵی سعودیە لە ئیسته‌نبوڵ، کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێواره‌ى دوێنێ تورکیای بەرەو سعودیە جێهێشتووه‌.گه‌ڕانه‌وه‌ى عوتەیبی بۆ سعودیه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشبینی دەکرێت سەبارەت بە بێسەروشوێنبونی رۆژنامەنووسی سعوودی جەمال خاشقچی لێکۆڵینەوە لە کونسوڵی سعودیە لە ئیسته‌نبوڵ بکرێت.رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچی كه‌ ره‌خنه‌گربوو له‌ سیسته‌مى سیاسى سعودیه‌، رۆژى دووى ئه‌م مانگه‌ بۆچەند کارێکی یاسایی سەردانی کونسوڵخانەی سعودیەى كرد لە ئیسته‌نبوڵ  له‌و كاته‌وه‌ بێسه‌روشوێنه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending