بەهۆی رەشەباوە کەشتییەکی نەفەرهەڵگر خۆی بە بەندەری ئاماسرادا له توركیا کێشا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
کەشتیی نەفەرهەڵگری "ئاستۆریا گراند" کە لە رووسیاوە بەڕێکەوتووە و بە ئیستانبوڵدا تێپەڕیوە و گەیشتووەتە بەندەری ئاماسرا، بەهۆی بەهێزیی رەشەباوە خۆی بە بەندەرەکەدا کێشا.
کەشتییەکە کە ئاڵای پەنەمای هەڵکردووە، بهر له دوو رۆژ لە شاری سۆچی-یهوە بەڕێکەوتووە و ٣٨٥ گەشتیاری رووسی و ٢٨٣ کارمەندی لەسەربووە، دەمەوبەیانی هەوڵی داوە بچێتە نێو بەندەری ئاماسرا.
بەهۆی خێرایی رەشەباوه کە گەیشتووهتە ٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەشی لاتەنیشتی کەشتییەکە بەر بەربەستەکانی بەندەرهکە کەوتووه و زیانی بە هەشت بەربەست گەیاندووه. ههروهها بەهۆی ئەوەی کەشتییەکە نەیتوانیوه لە بەندەرەکەدا لەنگەر بگرێت، گەشتیارەکان و تیمی بەڕێوەبردنی لە چاوەڕوانیدا بوون و کاری دەستنیشانکردنی زیانەکان دەستی پێکرد.
دوای ئەوەی ژێرئاوگەڕەکان بەهۆی توندیی شەپۆلەکان نەیانتوانی کاری خۆیان بەباشی بکەن، کەشتییەکە هێنرایە کەناری بەندەرەکە کە ئاوەکەی هێمنتر بوو. لە دەستنیشانکردنی زیانەکان لەلایەن ژێرئاوگەڕەکانەوە دەرکەوت کە باڵی پەروانەکانی بەشی پشتەوەی کەشتییەکە زیانی بەرکەوتووە.
بەپێی زانیارییەکان بە مەبەستی چاککردنهوهی، کەشتییەکە ئەمشەو لە کەناری بەندەرەکە دەمێنێتەوە و دوای هەڵسەنگاندنی تیمی تەکنینکی سبەی بڕیار لەسەر جووڵانی کەشتییەکە و دۆخی سەرنشینان دەدرێت.
تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان رێوشوێنی ئەمنییان لە ناوچەکەدا گرتەبەر و هەریەک لە قایمقامی ئاماسرا، قادر پەرچی و سەرۆکی شارەوانی ئاماسرا، رەجائی چاکر چوونە ناوچەکە و لەنزیکەوە چاودێری کارەکانیان کرد.