هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : کارەساتی دڵتەزێنی ماردین دڵی هەمولایەکی خەمبار کرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : کارەساتی دڵتەزێنی ماردین دڵی هەمولایەکی خەمبار کرد
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : کارەساتی دڵتەزێنی ماردین دڵی هەمولایەکی خەمبار کرد

2023-01-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ كارەساتی دڵتەزێنی شەهید بوونی حاجی عبدالله و خێزانی و كچێكی ، برینداربوونی مامۆستا ئەحمەد جەلالەدین رێكانی و شەهیدبوونی دایكی بەرێزیان، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-01-2023 لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردین شەهید بوون، پرسەنامەیەك بڵاو دەكاتەوه:

بسم الله الرحمن الرحيم
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ

بەرێزان / بنەماڵەی کاک حاجی عبداللە ڕێکانی و بنەماڵەی مامۆستا احمد جلال الدین

السلام عليكم و رحمة الله

کارەساتی دڵتەزێنی شەهید بوونی ئەوبەڕێزانە لە ماردین دڵی هەمولایەکی خەمبار کرد..
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی وهاوخەمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ڕێزدار دەکەین، لە خوای دلۆڤان داوای پلەی شەهیدی و بەهەشت دەکەین بۆ جەنابی حاجی عبداللە وخێزانی و كچەكەی و دایکی مامۆستا ئەحمەد جلال الدین .. هەروەها داوای شیفای خێر بۆ مامۆستا ئەحمەد ئەکەین،
لە قاپی قودرەت وعەدالەتی خوایی داوای تۆڵە وسزای سەخت دەکەین بۆ ئەو دەستە ڕەشەی ئەم تاوانەی کردوە..
بۆ سەرجەم خزمان وکەسوکار و بنەماڵەی بەڕێزیان داوای صەبرو ئەجرو سەربڵندی دەکەین.

وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

براتان
صلاح الدين محمد بهاءالدين
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان