به‌ریتانیا ده‌یان مووشه‌كی پێشكه‌وتوو بۆ ئۆكراینا ده‌نێرێت
دیجیتال میدیایا سپێده
وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پلانی ناردنی 600 مووشه‌كی جۆری پریمستۆن بۆ ئۆكراینا داده‌نێت له جه‌نگی دژبه رووسیا.
وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا، بێن واڵس رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پلانی ناردنی 600 مووشه‌كی جۆری پریمستۆن بۆ ئۆكراینا داده‌نێت، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی پشتیوانییه‌كانی له‌نده‌ن بۆ كێیڤ دێت له جه‌نگی دژبه رووسیا.
بێن واڵس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له میانی سه‌ردانی بۆ بنكه‌ی سه‌ربازیی تابا له ئیستۆنیا ئه‌نجامیدا، رایگه‌یاند: "ده‌توانم ئه‌وه بڵێم كه 600 مووشه‌كی دیكه‌ی جۆری پریمستۆن بۆ كێیڤ ده‌نێرێن، ئه‌مه كارێكی ئێجگار گرنگه بۆ پشتیوانی له ئۆكراینا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌ره‌كانی جه‌نگ".
واڵس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به پێدانی ژماره‌یه‌ك تانكی جۆری چاڵنجه‌ر به ئۆكراینا هه‌روه‌ها لانیكه‌م سێ پاتری له جۆری تۆپی درێژمه‌ودا AS-90155 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی زرێپۆش له‌نێویاندا جۆری بۆڵدۆگ.
له‌باره‌ی پشتیوانی وڵاتانی ئه‌ورووپا بۆ ئۆكراینا، وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا گوتی: "پلان بۆ ئه‌مساڵ، ساڵی داهاتوو و ساڵانی دواتر داده‌نێین. ئێمه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ لێره‌ین".
وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا راشیگه‌یاند، ساڵی 2023 ساڵی نیشاندانی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌بێت بۆ پشتیوانیكردن له ئۆكراینا له به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین.