حكومه‌ته‌كه‌ى سوودانی پلانی خۆی داڕشتوه بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌های دۆلار
دیجیتال میدیایا سپێده
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی فه‌تح كه به‌شێكه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق هیچ به‌رنامه‌یه‌كی نییه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار و دابه‌زاندنی به‌های دینار، به‌ڵام ئه‌مریكا دۆلار وه‌ك كارتێكی فشار دژی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت.
عه‌لی زوبه‌یدی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی فه‌تح له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌ت به‌شێك له به‌رپرسیاریه‌تی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار هه‌ڵده‌گرێت، به‌تایبه‌ت كه له‌ئێستادا "جه‌نگێك" به‌رپاكراوه كه له حكومه‌تی فیدڕاڵیش گه‌وره‌تره و په‌یوه‌سته به نرخی دۆلاره‌وه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "جوڵه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه‌یه‌یه كه ئه‌مریكا خواستییه‌تی، به‌تایبه‌ت واژۆكردنی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سیمنزی ئه‌ڵمانی بۆ پڕۆژه‌ی تازه‌ی كاره‌با و گه‌شه‌پێدانی وزه، واشنتنی توڕه كردوه و ده‌یه‌وێت دژی عێراق، دۆلار وه‌ك كارتێكی فشار به‌كاربهێنێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت، "هه‌رچه‌نده حكومه‌ت پلانی خۆی داڕشتوه بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌های دۆلار، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا روده‌دات له به‌رزبونه‌وه‌ی نائاسایی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی، جه‌نگێكه كه له حكومه‌تیش گه‌وره‌تره".