هەواڵی کوردستان ئێستا

رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ ماردین سه‌ركۆنه‌ی شه‌هید كردنی 5 هاوڵاتییه‌كه‌ى دهۆك ده‌كه‌ن

رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ ماردین سه‌ركۆنه‌ی شه‌هید كردنی 5 هاوڵاتییه‌كه‌ى دهۆك ده‌كه‌ن
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ ماردین سه‌ركۆنه‌ی شه‌هید كردنی 5 هاوڵاتییه‌كه‌ى دهۆك ده‌كه‌ن

2023-01-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیایا سپێده‌

رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ ماردین سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ چه‌كدارییه‌یان كرد كه‌ بووه‌ هۆی شه‌هید یوونی پێنج هاووڵاتیی شاری دهۆك.


پلاتفۆرمی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ماردین سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ چه‌كدارییه‌یان كرد كه‌ كرایه‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی له‌ پارێزگای ماردین و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج هاووڵاتی مه‌ده‌نی شاری دهۆك شه‌هیدكران.


نوێنه‌رانی پلاتفۆرمی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ماردین كه‌ له‌ 61 كۆمه‌ڵه‌، دامه‌زراوه‌، ژوور و سه‌ندیكا پێكهاتووه‌، له‌ به‌رده‌م مزگه‌وتی شاكر نوحئۆغڵو له‌ پاركی دیموكراسی و شه‌هیدانی 15ی ته‌مووز كۆبوونه‌وه‌.


سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی زانست-بڵاوكردنه‌وه‌، نه‌جمه‌ددین باشبۆغا به‌ ناوی پلاتفۆرمه‌كه‌ لێدوانێكی دا و رایگه‌یاند، به‌هۆی په‌لاماره‌كه‌ی دوێنێ، ناخیان هه‌ژاوه‌.


باشبۆغا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی كه‌ به‌هۆی په‌لاماره‌كه‌وه‌ پێنج هاووڵاتیی شاری دهۆك كه‌ له‌ رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل-ه‌وه‌ هاتبوونه‌ وڵاته‌كه‌وه‌ له‌ نێوان رێگای نسێبین- ماردین شه‌هید كران، گوتی: "داوای لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شه‌هید كران و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كانیان ده‌كه‌ن. سوپاسی به‌رپرسان ده‌كه‌ین به‌هۆی ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران و گواستنه‌وه‌یان بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی. هیوادارین رووداوی له‌م شێوه‌یه‌ هه‌رگیز روونه‌داته‌وه‌. هاوبه‌شی خه‌م و ئازاری دراوسێكانمان و براكانمانین، به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ین، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ین پرۆسه‌ی دادگاییكردنی تۆمه‌تباران به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و شه‌فافانه‌ و به‌ وریاییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت. لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ پێویسته‌ هه‌موومان ده‌ست له‌ناو ده‌ست له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره‌ قسه‌ و په‌یوه‌ندی و كرده‌یه‌ك بوه‌ستین كه‌ زیان به‌ ئاسایشی ژیان و موڵك و ئاشتی و برایه‌تیمان ده‌گه‌یه‌نێت".
دواتر موفتی قه‌زای ئارتوكڵو، عه‌بدوڵڵا ئیشیك نزای بۆ شه‌هیدان كرد.


له‌م نیوه‌نده‌شدا سه‌رۆكی ریكخستنه‌كانی ئاك پارتی له‌ پارێزگای دیاربه‌كر، فاروق كڵچ، سه‌رۆكی زانكۆی ماردین ئارتوكڵو، پ. د. ئیبراهیم ئۆزكۆشار و هاووڵاتییان له‌ شوێنه‌كه‌ ئاماده‌ بوون.