له‌دژی گۆڕ‌انى سیستمی خانه‌نشینی، خۆپیشاندانى به‌رفراون له فه‌رنسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
دیجیتال میدیایا سپێده
له كاردانه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسایه‌كی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ گۆڕینی سیستمی خانه‌نشینی، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی به‌رفراوان شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه.
زیاتر له یه‌ك ملیۆن فه‌ڕه‌نسی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رانبه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن بۆ گۆڕانكاریكردن له سیستمی خانه‌نشیندا ئاماده‌ی كردووه به‌مه‌ش جوڵه و كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان په‌كیان كه‌وت و چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كیش داخران.
پرۆژه‌یاساكه‌ی ماكرۆن ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی توندی سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان بووه‌ته‌وه، كه یه‌كێك له خاڵه‌كانی بریتییه له زیادكردنی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له 62 ساڵه‌وه بۆ 64 ساڵ.
به‌پێی ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نساش بڵاویكردووه‌ته‌وه ملیۆنێك و 120 هه‌زار كه‌س له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌دا خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه كه 80 هه‌زاریان له پاریس بوون، له به‌رانبه‌ریشدا سه‌ندیكای سی جی تی ڕایگه‌یاندووه ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران دوو ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه.
بڕیاریشه له 31ی ئه‌م مانگه‌دا گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری به كۆده‌نگیی هه‌شت گهورهسهندیكای فه‌ره‌نسی به‌ڕێوه‌بچێت.