هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق.. ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ى بۆ سه‌ر كارى په‌رله‌مان دروستكردوه‌

عێراق.. ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ى بۆ سه‌ر كارى په‌رله‌مان دروستكردوه‌
عێراق.. ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ى بۆ سه‌ر كارى په‌رله‌مان دروستكردوه‌

2023-01-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى وه‌رزى نوێى په‌رله‌مانى عێراق، ناكۆكییه‌كانیش له‌نێوان كوتله‌ سیاسیه‌كان دا ده‌ستیان پێكردوه‌، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان.

به‌هۆى ئه‌و ناكۆكیانه‌وه‌ دوو جار دانیشتنى په‌رله‌مانیان دواخستووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان وكوتله‌كان بگه‌ن به‌رێكه‌وتن، كه‌پێشتر له‌سه‌ر بنه‌ماى پشك پشكێنه‌یى یه‌كلایى كراونه‌ته‌وه‌، له‌ئێستا ناكۆكییه‌كان له‌نێوان لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى وكورد هه‌یه‌، له‌سه‌ر دیاریكردنى سه‌رۆكایه‌تى به‌شێك له‌لیژنه‌ى گرنگ كه‌لیژنه‌ى دارایى ونه‌زاهه‌ وئاسایش وبه‌رگرین.

په‌رله‌مانى عێراقیش داواى كردوه‌ كوتله‌ سیاسییه‌كان هه‌ر چى زووه‌ رێكه‌وتن بكه‌ن له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له‌م وه‌رزه‌ى په‌رله‌مان یاسا گرنگه‌كان تێپه‌ڕێنن به‌تایبه‌ت یاسایى بودجه‌ ویاسایى نه‌وت وغاز.