English | عربي

تورکیا.. داھێنانێکی نوێ لە لایەن پیشەوەرێکەوە


تورکیا.. داھێنانێکی نوێ لە لایەن پیشەوەرێکەوە

2018/10/17 | 15:05

(هەواڵ كوردستان)- کوتاھیا ــ AA

پیشەوەری تورکیی، ھاکان کولکوچ بەڕێکەوت توانی داھێنانێکی نوێ دروست بکات کە بریتییە لە دروستکردنی نەقشێک کە لە تاریکيدا دەدرەوشێتەوە و، ئێستا کارەکانی لە ناوە و دەرەوەی وڵات بایەخەیەکی زۆری پێدەدەرێت.

ھاکان کولکوچ تەمەن ٤٠ ساڵ بڕوانامەی داھێنانی بەدەستھێنا بە ناوی شێوازی دروستکردنی نەقش لەگەڵ فسفۆر، ئەویش دوای زنجیرەیەک لە کار و تاقیکردنەوە کە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا ئەنجامی دابوو.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، ھاکان کولکوچ باسی لەوەکرد کە لە ساڵی ١٩٩٣وە دەستی بە دروستکردنی نەقش کردووە، کاتێک قوتابی قۆناغی دواناوەندیی بوو بۆ ئەوەی لە رووی داراییەوە یارمەتی خێزانەکەی بدات.

ئەو روونیکردووە کە سەرەتا لە کارگەیەکی دروستکردنی نەقش کاری کردووە و دواتر وردە وردە پەرەی بە خۆی داوە و پاشان لە پارێزگای کوتاھیا رۆژئاوای تورکیا کە بە بەرھەمی نەقش بەناوبانگە لەسەر دەستی باشترین پیشەوەرانی ئەو بوارە فێربووە و دواتر لە کارگەکانی دیکە بۆ دروستکردنی نەقش کاری کردووە.

ھاکان کولکوچ ئاماژەی بەوەشدا کە لە ساڵی ٢٠٠٢دا، کارگەیەکی تایبەت بە خۆی داناوە و تا ساڵی ٢٠١١ خۆی کاری دروستکردنی نەقشی کردووە و بەو شێوەیە زیاتر پەرەی بەخۆی داوە تا وای لێھاتووە بە شێوازی نوێ، نەقش دروست بکات.

ئاشکرای کرد کە بە کارەکانی توانی داھێنانێکی نوێ لە نەقش دروست بکات و گوتی: "من ھەموو کات رەنگەکانی تایبەت بە نەقشم لە کۆمپانیایەک لە ئیستانبوڵ دەکڕی کە لەسەر شێوەی پاودەر بوون و بۆ ئامادەکردنی رەنگەکان دەچوومە گەرماو".

ئەو زیاتر لەوەبارەیەوە گوتی: " کاتێک ناو گەرماوەکە تاریکبوو، بینیم تۆزی رەنگەکان بەدەستمەوە دەدرەوشێتەوە و دواتر پەیوەندیم بە کۆمپانیاکە کرد و کارەکەم تیاگەیاندن، بەڵام ئەوان گوتیان کە بە ھەڵە رەنگەکانیان ناردووە کە رەنگەکان رۆنداربوون و بریتی بوون لە فسفۆر".

ھاکان کولکوچ ئاماژەی بەوەشدا کە دوای ئەوەی بە کۆمپانیاکەی گوتووە رەنگەکان ناگەڕێنێتەوە و لەسەر نەقشی چینی تاقیکردنەوە و ئەوەی خستەڕوو کە داھێنانێکی نوێی لە شێوازی بەکارھێنانی رەنگەکان لەگەڵ فسفۆر کردووە، ئەویش دوای زنجیرەیەک لە کارو تاقیکردنەوە کە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا ئەنجامی دابوو و گوتیشی: " توانیم داھێنانێکی نوێ دروست بکەم کە بریتییە لە دروستکردنی نەقشێک کە لە تاریکدا دەدروشێتەوە ئەویش بە رەنگەکانی فسفۆر و لەوچوارچێوەیەدا، بڕوانامەی داھێنانی نوێم بەدەستھێنا".

لە کۆتاییدا، ھاکان کولکوچ رایگەیاند کە کارەکانی لە ناوە و دەرەوەی وڵات بایەخێکی زۆری پێدەدرێت بە تایبەتیش ئەو فەخوریانەی کە بە نەقشی جۆراجۆر دروستی کردوون و تەنانەت ژمارەیەکیان ھەناردەی وڵاتان لەوانە ئەڵمانیا، ئیمارات، ھۆڵەندا، بەرازیل، ئیتاڵیا و نەرویج.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending