هەواڵی کوردستان ئێستا

فه‌له‌ستین.. شه‌هیدبوونى هاوڵاتییه‌ك له‌ به‌ره‌ى ڕۆژئاوا به‌ گوللـه‌ى هێزه‌كانى داگیركارى ئیسرائیلى

فه‌له‌ستین.. شه‌هیدبوونى هاوڵاتییه‌ك له‌ به‌ره‌ى ڕۆژئاوا به‌ گوللـه‌ى هێزه‌كانى داگیركارى ئیسرائیلى
فه‌له‌ستین.. شه‌هیدبوونى هاوڵاتییه‌ك له‌ به‌ره‌ى ڕۆژئاوا به‌ گوللـه‌ى هێزه‌كانى داگیركارى ئیسرائیلى

2023-01-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى فه‌له‌ستینى ڕایگه‌یاند هاوڵاتییه‌ك به‌ گولله‌ى هێزه‌كانى داگیركارى جووله‌كه‌ له‌ به‌ره‌ى ڕۆژئاوادا شه‌هید بووه‌.

له‌ ڕایگه‌یانراوێكدا، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى فه‌له‌ستینى ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌سته‌ى كاروبارى شارستانى فه‌له‌ستینى كه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ئیسرائیل ده‌كات، به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ڕاگه‌یاندوه‌ كه‌ هاوڵاتى (تارق عۆده‌ یوسف مه‌عالى) ته‌مه‌ن (42) ساڵ له‌ چیاى ڕه‌یسان له‌ نزیك گوندى كه‌فه‌ر نیعمه‌ له‌ باركوورى ڕۆژئاواى شارى ڕامه‌لڵا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى داگیركارى ئیسرائیلییه‌وه‌ ته‌قه‌ى لێكراوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌هید بووه‌.