عێراق.. هه‌وڵێك هه‌یه بۆ دورخستنه‌وه‌ى پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له‌پۆسته‌كه‌ی
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌هۆی دابه‌زینی به‌رده‌وامی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلارى ئه‌مریكى، ده‌ستیانكردوه به كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه مسته‌فا غالب موخیف له پۆستی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق.
هادی سه‌لامی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مان مافی به‌دواداچونی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌یه، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراقیش شكستی و بێتوانایی خۆی له كۆنتڕۆڵكردنی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلاردا سه‌لماندوه، له‌سه‌روی هه‌مویشیانه‌وه كه‌م توانایی بۆ خستنه‌ڕوی رێژه‌یه‌كی زۆری دراوی قورسه بۆ بازاڕه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته بانك به كه‌سایه‌تییه‌ك بسپێردرێت كه ئه‌زمونی هه‌بێت له سیاسه‌تی داراییدا.