نوری مالیكی: قه‌یرانی دۆلار به لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا چاره‌سه‌ر ده‌بێت
دیجیتال میدیای سپێده
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایاگه‌یاند، قه‌یرانی دۆلار به لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، قه‌یرانی دۆلار په‌یوه‌سته به هۆكاره‌كانی قاچاخچێتی و، ده‌ستكاری له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك بانكی بازرگانییهوهو، تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی بگه‌ینه لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش.
وتیشی، ئه‌مه‌ریكا چاودێری دۆخی عێراق ده‌كات و، دۆلاریش وه‌ك چه‌كێك به‌كاردێنێت، بانكه بازرگانییه‌كانیش له‌كاتی هه‌نارده‌كردنی دۆلاردا سه‌رپێچی ده‌كه‌ن و، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌ده‌گی دۆلاری عێراق كردووه.
هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا مالیكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی دۆلار ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی، لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش هه‌بێت.