هەواڵی کوردستان ئێستا

سعوود مەلا: سەرۆكی هەرێم ئامادەی هاوكارییە بۆ ئەوەی كوردانی رۆژئاوا یەكڕیز بن

سعوود مەلا: سەرۆكی هەرێم ئامادەی هاوكارییە بۆ ئەوەی كوردانی رۆژئاوا یەكڕیز بن
سعوود مەلا: سەرۆكی هەرێم ئامادەی هاوكارییە بۆ ئەوەی كوردانی رۆژئاوا یەكڕیز بن

2019-12-03 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


رۆژئاوای كوردستان-KDP.info- سەرۆكی ئەنەكەسە رایدەگەیەنێت، لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا كۆبوونەتەوە و سەرۆكی هەرێمیش هەموو ئامادەییەكی نیشان داوە بۆ ئەوەی هاوكارییان بكات تا لایەنەكانی رۆژئاوای كوردستان یەكڕیز بن. دەشڵێ: "ئێمە چاوەڕێ دەكەین تەڤدەم زەمینە خۆش بكات بۆ ئەوەی دانوستان بكەین و كێشەكان چارە بكرێن".

سعوود مەلا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لەم ماوەیەدا سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانمان كردووە و سەردانەكەش زۆر ئەرێنی بوو، كە تێیدا داوامان كرد هاوكار بێت بۆ ئەوەی لایەنەكانی رۆژئاوای كوردستان یەكڕیز بن و سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش هەموو ئامادەییەكی نیشان دا بۆ ئەوەی ئێمە یەكڕیز بین و هەرچی پێویستیش بێت ئەنجامی دەدات".

ناوبراو گوتیشی: "ئێمە ئامادەین لەگەڵ تەڤدەم بگەینە رێككەوتن و یەكڕیزیی كورد لە رۆژئاوای كوردستان دروست ببێت، بەڵام ئەمە پێویستی بەوە هەیە تەڤدەم زەمینە خۆش بكات و هەندێك هەنگاو بنێت بۆ ئەوەی گفتوگۆ دەست پێبكەین، چونكە تاوەكو ئێستا زیندانییە سیاسییەكانی ئێمە كە 15 كەسن، لە زیندانەكانی ئەواندان و چارەنووسیان دیار نییە، بۆیە پێویستە ئەوانە یەكلا بكرێنەوە".

 مەلا باسی لەوەش كرد: "هەر كاتێك زەمینە خۆش كرا، ئەو كات ئێمە ئامادەین دەست بە گفتوگۆ بكەین لەگەڵ تەڤدەمدا، نەك بەردەوام بن لە كاری خۆیان دژی ئێمە، چونكە دوو رۆژ لەمەوبەریش ئەندامی لیژنەی ناوخۆیی ئێمەیان لەسەر بیروڕای سیاسی دەستگیر كردووە".

 

بڵند ئیبراهیم