هەواڵی کوردستان ئێستا

زێلێنسکی: ئۆکراینا بەهێزە چونکە یەکگرە

زێلێنسکی: ئۆکراینا بەهێزە چونکە یەکگرە
زێلێنسکی: ئۆکراینا بەهێزە چونکە یەکگرە

2023-01-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی بە ئاماژەدان بەوەی بەیەکەوە لە جەنگەکەدا سەردەکەون، گوتی: "ئۆکراینا بەهێزە چونکە یەکگرە".

ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی بەبۆنەی "رۆژی یەکێتیی ئۆکراینا" پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و داوای لە گەلەکەی کرد، یەکگرتوو بن.

سەرۆکی ئۆکراینا جەختی لە گرنگیی یەکێتیی خەڵک بۆ سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەی کردەوە و گوتی: "سەربەخۆیی لەدەست دەچێت ئەگەر یەکێتیی راستەقینە بەدەست نەهێنرێت".

ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە ساڵی رابردوو لە ٢٤ی شوبات، جەنگی رووسیا و ئۆکراینا دەستی پێ کرد و ئاماژەی بەوە دا کە لە پێناو یەکپارچەییی خاکی وڵاتەکەیان کۆڵ نادەن و لە خەباتکردن بەردەوام دەبن.

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی بە ئاماژەدان بەوەی کە ئۆکراینییەکان ئەمڕۆ شەڕ بۆ بەرگریکردن لە هەموو ناوچەکانی وڵات دەکەن، گوتی: "ئەمە تەنها یەکگرتنی دوو کەنار دەریا نییە، بەڵکو یەکگرتوویی ملیۆنەها کەسە. ئەمە یەکگرتوویی هەموو خاکەکانمانە، ئێمە سەردەکەوین. ئۆکراینا بەهێزە، چونکە یەکگرە".