سوودانی بڕیاریدا به پاره‌داركردنی بانكی بازرگانی عێراق
دیجیتال میدیای سپێده
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به پاره‌داركردنی بانكی بازرگانی عێراقی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه به‌بڕی 500 ملیۆن دۆلار.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژووره‌كانی بازرگانی عێراق، سوودانی بڕیاریداوه، له‌ڕێگه‌ی بانكی بازرگانی عێراقییه‌وه ده‌روازه‌ی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار بۆ بازرگانان بكاته‌وه له‌پێناو دابه‌زاندنی به‌های دۆلار.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، سوودانی سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی ئابووری و.،بڕیاریداوه پێداچوونه‌وه به كاری ده‌سته‌ی باجه‌كان بكات و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه به‌رپرسیاریه‌تی به‌رزونزمی به‌های دراوه‌كان له ئه‌ستۆی هه‌موو لایهنهكاندایه و نابێت چیتر هاووڵاتییان بكرێنه قوبانی.