هەواڵی کوردستان ئێستا

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له‌ كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له‌ كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له‌ كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌

2023-01-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراقی بڵاویكرده‌وه‌، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا غالب مخیف، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی دوورخستووه‌ته‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ى و موحسین عه‌لاقی وه‌كو پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی بانكه‌كه‌ ده‌ستنیشانكردووه‌، تاوه‌كو پۆسته‌كه‌ به‌ وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ببات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئاشكراى كردووه‌، بڕیاره‌كه‌ی سوودانی بۆ لابردنی پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى له‌سه‌ر داوای خۆی بووه‌.

هاوكات، به‌ بڕیارێكی دیكه‌ی سوودانی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی بازرگانی عێراقی سالم جه‌واد چه‌له‌بی له‌ پۆسته‌كی خانه‌نشینكراوه‌.

پرسى به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلار ناڕه‌زایه‌تى زۆرى لێكه‌وتۆته‌وه‌ له‌ عێراق ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆكارى بۆ درووخستنه‌وه‌ى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ پۆسته‌كه‌ى.