هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ ئاكامی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی له‌ جه‌زائیر سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ ئاكامی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی له‌ جه‌زائیر سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
له‌ ئاكامی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی له‌ جه‌زائیر سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

2023-01-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌ ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی سوپای جەزائیر لە گونده‌واره‌كانی شاری عەین دێفلا باکووری خۆرئاوای وڵاته‌كه‌، سێ كه‌س گیانیان لەدەستدا.

لە راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی بەرگریی جه‌زائیردا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی جۆری MI-171 لە میانی گەشتێکی مەشقی بەرنامە بۆ داڕێژراودا لە ناوچەی عەتاف لە شاری عەین دێفلا کەوتووه‌تە خوارەوە.

تیشكخراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش سێ كه‌س له‌ تیمی سەربازیی لەناو هێلیکۆپتەره‌كه‌دا گیانیان لەدەستداوە و هیچ زانیارییەکیش له‌باره‌ی هۆکارەکانی رووداوەکە نەخراوەتەڕوو.

هاوكات له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوە کراوە، سەرۆکی ئەرکانی ئەرکانی سوپا، سەعید شه‌نقه‌ریحه‌ سەرەخۆشی له‌ کەسوکاری ئەو سەربازانە كردووه‌ کە گیانیان لەدەستداوە و جەختیش لەوە کراوەتەوە کە فەرمانی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ هۆكاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە ده‌ركردووه‌.

لە سەرەتای وەرزی زستانەوە ناوچەکانی باکووری جەزائیر كه‌وتووه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ریی شەپۆلێکی هەوای ساردی زریاناوی، هاوکات زۆرێک لە رێگاکانی شار و گوندەکان بەهۆی بەفربارینەوە داخراون.