هەواڵی کوردستان ئێستا

فینله‌ندا ده‌یه‌وێت پرۆسەی بوونی بە ئەندام لە ناتۆ بەبێ سوید بەرێوەببات

فینله‌ندا ده‌یه‌وێت پرۆسەی بوونی بە ئەندام لە ناتۆ بەبێ سوید بەرێوەببات
فینله‌ندا ده‌یه‌وێت پرۆسەی بوونی بە ئەندام لە ناتۆ بەبێ سوید بەرێوەببات

2023-01-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزیری دەرەوەی فینله‌ندا، پێکا هاڤیستۆ بە پێویستی دەزانێت وڵاتەکەی بیر لەوە بکاتەوە بەبێ سوید ببێت بە ئەندام لە ناتۆ.

دەستەی پەخشی فینله‌ندا "YLE" بڵاوی کردەوە، پێکا هاڤیستۆ لەبارەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە سوید و کارە ئیستیفزارییەکانی پەکەکە/یەپەگە لە سوید و کاریگەرییەکانی ئەم جۆرە کارانە لەسەر پرۆسەی بوونە ئەندامی سوید لە ناتۆ و چۆنێتی بەرەوپێشچوونی هەنگاوەکانی یاداشتنامەی سێقۆڵی واژووکراو لەگەڵ تورکیا بۆ میدیا خۆجێیەکان دواوە.

پێکا هاڤیستۆ لە وەڵامی پرسیاری "ئایا پێویست بەوە دەکات پرۆسەی بوونە ئەندامی فینله‌ندا و سوید لە ناتۆ بە هەمان خێرایی بێت؟"، گوتی: "ئەگەر پێویست بکات، پێویستە سەرلەنوێ هێلسنیکی بیر لەو ستراتیجییەتە بکاتەوە. بێگومان کاتێک لە رووی ئەمنی هەردوو وڵاتەوە سەیر بکرێت، بە دڵنيایییەوە ئەمە بژاردەی نمرە یەکە".

وەزیری دەرەوەی فینله‌ندا بە سەرنج خستنە سەر ئەوە کە پێویستە ئامادەبن بۆ سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنەوە بۆ دۆخەکە، گوتی: "تورکیا بەهۆی رووداوەکانی سوید شۆک و تووڕە بووە. ئەمەیش دانوستانەکانی لەگەڵ تورکیا زەحمەت کردووە. ئەم خۆپیشاندەرانە یاری بە ئاسایشی فینله‌ندا و سوید دەکەن. ئامانجیان ئەوەیە تورکیا ئیستیفزاز بکەن و کاریگەری بکەنە سەر رای گشتی".