لە یەمەن دەست بەسەر 100 بزوێنەری فڕۆکەی بێ فڕۆکەواندا گیرا
راوێژکاری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی و وەزیری پێشووی دەرەوەی یەمەن، عەبدولمەلیک میخلافی رایگەیاند کە لە خاڵی گومرکی "شەحن" لەسەر سنوور لەگەڵ عومان، دەستیان بەسەر ١٠٠ بزوێنەری فڕۆکەی بێ فڕۆکەواندا گرتووە.
عەبدولمەلیک میخلافی لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردووەتەوە، زانیاری داوە سەبارەت بەو بزوێنەرانەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە لە خاڵی گومرکی "شەحن" دەستیان بەسەردا گیراوە.
راوێژکاری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی و وەزیری پێشووی دەرەوەی یەمەن، عەبدولمەلیک میخلافی باسی لەوە کردووە کە دەستیان گرتووە بەسەر ١٠٠ بزوێنەری فڕۆکەی بێ فڕۆکەواندا کە هەوڵ دەدرا بهێندرێتە یەمەن و رایگەیاندووە: 'ئەو بزوێنەری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئێرانییانەی حووسییەکان بەکاریان دەهێنن کە لە لە خاڵی گومرکی "شەحن" لەسەر سنوور لەگەڵ عومان دەستمان بەسەردا گرتووە، چەندین نهێنی لەبارەی ئەوەی لە وڵاتەکەماندا دەگوزەرێت، ئاشکرا دەکەن'.
میخلافی هەروەها داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی کرد لەبارەی ئەو بزوێنەری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی دەستیان بەسەردا گرتووە و بەپێویستی زانی دەربکەوێت کێن ئەوانەی چاوپۆشیان لەو گواستنەوەیە کردووە و هاوکاری و ئاسانکاری کردووە.
حووسییەکان لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٤وە سەنعای پایتەخت و چەند ناوچەیەکی دیکەی یەمەنیان کۆنترۆڵ کردووە.
ھێزەکانی ھاوپەیمانیی عەرەبی، بە رابەرایەتی سعوودیە لە ئاداری ساڵی ٢٠١٥وە تا ئێستا دژبە حووسییەکان پاڵپشتیی حکوومەتی یەمەن دەکات.
ئاگربەستی نێوان حکوومەتی یەمەن و حووسییەکان کە شەش مانگ بەردەوام بوو لە دووی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا کۆتایی هات.