وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا: ئەو كەسەی قورئانی پیرۆزی سوتاند، رەنگە هاندرابێت
دیجیتال میدیای سپێده
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ی قورئانی پیرۆزی سوتاند، ره‌نگه هاندرابێت
نێرد پرایس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ئه‌وكه‌سه‌ی هه‌ستاوه، به سوتاندنی قورئانی پیرۆز له سوید، ره‌نگه هاندرابێت، هه‌وڵیداوه كێشه بۆ گفتوگۆكانی به‌ئه‌ندامبوونی سوید له ناتۆ دروستبكات.
وتیشی، سوید و فینلاند ئاماده‌ن ببن به ئه‌ندام له ناتۆ به‌هۆی توانای سوپاكانیان .
هه‌ر له درێژه‌ی وته‌كانیدا، ناوبراو، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، هه‌وڵیداوه ناكۆكی بخاته نێوان دوو هاوپه‌یمانی نزیكی ئێمه كه توركیا و سویدن، بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر گفتوگۆكانی به ئه‌ندامبوونی سوید له ناتۆ بكات.
رۆژی 21ـی كانوونی دووه‌م، سیاسه‌تمه‌دارێكی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌و، له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا له پایته‌ختی سوید، ئاگری له كۆپییه‌كی (قورئان)ی پیرۆز به‌ردا. له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌نقه‌ره هه‌ڵویستی خۆی راگهیاندو، سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری سویدی بۆ وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.