عێراق داهات وهه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو بڵاوكرده‌وه
دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماری هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2022 بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، داهاتی مانگی رابردو زیاتر له حه‌وت ملیار و 708 ملیۆن دۆلار بوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ی كانونی دووه‌می 2023 وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2022 گه‌یشتوه‌ته 103 ملیۆن و 281 هه‌زار و 459 به‌رمیل.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی حه‌وت ملیار و 708 ملیۆن و 556 هه‌زار دۆلار بوه.
ئاماژهبهوهشكراوه، كۆی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی بۆ مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12) له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه هه‌نارده كراوه، بڕی 100 ملیۆن و 735 هه‌زار و 151 به‌رمیل بوه، هاوكات ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه له نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه هه‌نارده كراوه له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه دو ملیۆن و 223 هه‌زار و 338 به‌رمیل بوه.
باس لهوهشكراوه، تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێك به 74.636 دۆلار بوه، سه‌رجه‌م نه‌وته‌كه‌ش له‌لایه‌ن 36 كۆمپانیای وڵاتانی جیاجیای جیهانه‌وه كڕدراون.