به‌غدا.. خۆپیشاندان له به‌رده‌م بانكى ناوه‌ندى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت
دیجیتال میدیای سپێده
بڕیاره ئه‌مڕۆ له نزیك بانكی ناوه‌ندی عێراق له به‌غدا خۆپیشاندان ئه‌نجام بدرێت دژه به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار له عێراق، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی به‌غداش رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران ئاماده كردوه و هێزه‌كانی پاراستنی یاساش ئاماده ده‌بن كه تایبه‌تن به پاراستنی هاوڵاتیان له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا.
فه‌ریق روكن ئه‌حمه‌د سه‌لیم، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی به‌غدا به میدیاى فه‌رمى عێراقی راگه‌یاندوه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌غدا خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت و خۆپیشاندانه‌كه‌ش له نزیك بانكی ناوه‌ندی ده‌بێت، بۆیه هێزه‌كانیان پلانی خۆیان بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران ئاماده‌كردوه و كار به راسپارده‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن.
خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆ له كاتێكدایه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه و رێكاره‌كانی حكومه‌ت و بانكی ناوه‌ندیش، نه‌یتوانیوه نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشوی بگه‌ڕێنێته‌وه كه 100 دۆلار به 146 بۆ 148 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا، به‌ڵام له ئێستادا 100 دۆلار به زیاتر له 160 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.