هەواڵی کوردستان ئێستا

د.جه‌مال كۆچه‌ر: ڕۆژانه‌ 50 بۆ 75 ملیۆن دۆلار به‌ قاچاخ ده‌برێت بۆ وڵاتانی دراوسێى عێراق

د.جه‌مال كۆچه‌ر: ڕۆژانه‌ 50 بۆ 75 ملیۆن دۆلار به‌ قاچاخ ده‌برێت بۆ وڵاتانی دراوسێى عێراق
د.جه‌مال كۆچه‌ر: ڕۆژانه‌ 50 بۆ 75 ملیۆن دۆلار به‌ قاچاخ ده‌برێت بۆ وڵاتانی دراوسێى عێراق

2023-01-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

د. جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو وئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: تاوه‌كو عێراق چوار هه‌نگاو جێبه‌جێ نه‌كات نرخی دۆلار ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نرخى پێشترى، پێش هه‌مو شتێك ده‌بێت له‌بابه‌تى فرۆشتنى دۆلار سیستمی سویفت كه‌له‌ عیراق به‌سته‌یجى ئه‌لیكترۆنى ناسراوه‌ جێبه‌جێ بكات، چونكه‌ ده‌بێت ئه‌مه‌ریكیه‌كان كۆنتڕۆڵی هه‌مو چون وهاتنێكى دۆلار بكه‌ن چونكه‌ به‌ڕێگه‌ی ئه‌م سیستمه‌ ده‌ستبه‌جێ وبه‌ڕاست ودروستی وبه‌شێوه‌یه‌كی زۆر پارێزراو زانیارییه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌كات 90% كێشه‌كانى تایبه‌ت به‌دۆلار وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌.

د.جه‌مال كۆچه‌ر ئاشكراىكرد: ڕۆژانه‌ 50 بۆ 75 ملیۆن دۆلار به‌ قاچاخ ده‌برێت بۆ وڵاتانی ئێران وتوركیا وسوریا ویه‌مه‌ن، بۆیه‌ ڕێگریكردن له‌به‌قاچاغ بردنی دۆلار له‌عێراقه‌وه‌ بۆ وڵاتانی دراوسێ یه‌كێكه‌ له‌هه‌نگاوه‌ گرنگه‌كانی تر كه‌پێویسته‌ عێراق بینێت بۆ جێگیركردنی نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار.

سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو گوتى: یه‌كێك له‌قسه‌كانی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئه‌وه‌ بووه‌ وتی: ئێمه‌ دۆلارمان زۆره‌، به‌ڵام ئێستا بانكه‌كانی به‌شدار له‌مه‌زادی دراو نایه‌ن دۆلار ببه‌ن چونكه‌ هه‌موویان ئاراسته‌كراوی هه‌ندی حزبی گه‌نده‌ڵن له‌بنه‌ڕه‌تدا دانراون بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ وگه‌نده‌ڵی نه‌ك بۆ ئیشێكی پرۆفیشناڵی بانكی ئیتر ئێستا هه‌موویان بایكۆتیان كردوه‌ وكه‌س نایه‌ت پاره‌ ببات.

دكتۆر جه‌مال كۆچه‌ر رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی دارایی دۆلار به‌ 1450 به‌بانكی ناوه‌ندی ده‌دات، بانكی ناوه‌ندیش به‌ 1460 له‌مه‌زادی دراو ده‌یفرۆشێت به‌بانكه‌كانی تر، به‌ڵام له‌بازاڕ به‌گوێره‌ی هه‌بون ونه‌بون وخواستی دۆلار نرخ داده‌نرێت.