هەواڵی کوردستان ئێستا

زیاتر له‌ 150 کەس لە ئەفغانستان بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە

زیاتر له‌ 150 کەس لە ئەفغانستان بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە
زیاتر له‌ 150 کەس لە ئەفغانستان بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە

2023-01-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیحیتاڵ میدیای سپێده‌

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەوا و سەرماوسۆڵەوە لە ئەفغانستان گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ 157 کەس.

ئەفغانستان ساردترین زستانی ساڵانی رابردوو بەڕێدەکات، بەتایبەتی ماوەی دوو هەفتەیە سەرمایەکی زۆر باڵی بەسەر وڵاتەکەدا کێشاوە.

پلەکانی گەرما لە شەودا لە کابولی پایتەخت دادەبەزێت بۆ 10 پلە ژێر سفری سەدی و لە هەندێک ناوچەی ئەفغانستان بۆ 30 پلەی ژێر سفری سەدی.

گوتەبێژی وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری کارەساتە سروشتییەکان لە حکوومەتی کاتی تاڵیبان، شەفیعوڵڵا رەحیمی سەبارەت بە بابەتەکە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.

شەفیعوڵڵا رەحیمی باسی لەوە کرد کە تا ئێستا 157 کەس لە سەرانسەری وڵاتەکەدا بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە، زۆرترین حاڵەتیش لە ویلایەتەکانی گۆر، بەدەخشان، پاکتیکا و پاکتیا تۆمارکراوە.

رەحیمی هەروەها باسی لەوە کرد کە بەهۆی سەرماوسۆڵەوە، زیاتر لە 75 هەزار سەر ئاژەڵ لەناوچوون.

کەشناسی ئەفغانستان بڵاوی کردەوە کە ئەو سەرمایەی ئەمساڵ وڵاتەکەی گرتووەتەوە بە بەراورد بە پار ساڵ دوو هێندە زیادی کردووە و لە ویلایەتی غۆر-یش سەختترین زستان بەڕێدەکرێت.

لە وەرزی سەرماوسۆڵەدا، بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەواوە، هاتوچۆکردن سەخت دەبێت و رێکخراوەکانی گەیاندنی هاوکارییش دووچاری ناڕەحەتی دەبن لە گەیشتن بە خانەوادە هەژارەکان.