هەواڵی کوردستان ئێستا

خەڵکێکی زۆری گەڕاوەی ئەوروپا لە دهۆک سەردانی پشکنین دەکەن

خەڵکێکی زۆری گەڕاوەی ئەوروپا لە دهۆک سەردانی پشکنین دەکەن
خەڵکێکی زۆری گەڕاوەی ئەوروپا لە دهۆک سەردانی پشکنین دەکەن

2020-03-31 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info-  لە پارێزگای دهۆک ژمارەیەک حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون و گوتەبێژی تەندروستیی دھۆکیش دەڵێ، دوای بانگەوازەکەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەیەکی بەرچاو لەو ھاووڵاتیانەی لە ئەوروپا گەڕاونەتەوە، سەردانی سەنتەرەکانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن.

حەمزە ڕەزیکی، گوتەبێژی تەندروستیی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێش ئەوەی ناوی ژمارەیەک وڵات بچێتە نێو لیستی حکوومەت بۆ کەرەنتینکردن ژمارەیەک ھاووڵاتیی ھەرێمی کوردستان لە دەرەوە گەڕاونەتەوە بۆ سنووری پارێزگای دھۆک و کەرەنتین نەکراون، ئەوانیش بێگوناھن لەو بابەتەدا، چونکە ئەوکات گەڕاوەکان ھەموویان کەرەنتین نەدەکران، ناوی ئەو وڵاتانە لە لیستی کەرنتیندا نەبووە."

گوتەبێژی تەندروستیی دھۆک دەڵێت: "دوای ئەوەی بۆمان ڕوون بووەوە، کە پێویستە ئەوانیش پشکنینان بۆ بکرێت وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دھۆک بانگەوازێکی بڵاو کردەوە تا ئەوانەی لە ئەوروپاش گەڕاونەتەوە سەردانی سەنتەرەکانمان بکەن."

ڕەزیکی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ژمارەیەک ھاووڵاتی خۆیان ھاتوونەتە سەنتەرەکانی پشکنین و ھەستیان بە بەرپرسیاریەتی کردووە بۆ سەلامەتیی خۆیان و دەوروبەریان، لەبەر ئەوەش، ڕەوشەکە ئێستا لە دھۆک لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و تیمەکانی تەندروستی لە ھەموو سنووری پارێزگا بەردەوام کار بۆ پاراستنی ژیانی ھاووڵاتیان دەکەن."

قائید میرۆ