هەواڵی کوردستان ئێستا

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی و جەژنەکانی ئەکیتۆ

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی و جەژنەکانی ئەکیتۆ
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی و جەژنەکانی ئەکیتۆ

2020-03-31 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info-  مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جه‌ژنه‌كانی ئه‌كیتۆ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پێكهاته‌كانی كلدان و سریان و ئاشووری هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی( ئاشووری- کلدانی) و جەژنەکانی ئەکیتۆ ، پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کلدانی و ئاشووری و سریانی لە هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەین . هیوادارین ساڵی خێر و خۆشی و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سەختە بێت کە هەرێمی کوردستان و جیهانی گرتووەتەوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتە ئابوورییە نەرێنییەکانی.

داوا لە هەموو لایەک دەکەم پابەندی رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ ئەوەی بە هاوکاری هەموولایەک بتوانین ئەم دۆخە دژوارە تێپەڕێنین.

هەرێمی کوردستان نموونەیەکی گەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی ئایین و نەتەوەکانە کە مایەی شانازیمانە .حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە پابەندبوونی خۆی بە داکۆکیکردن لە مافی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و قووڵکردنەوەی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە دەکاتەوە.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/3/31