كۆمیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان: كوژرانی ڕۆژنامه‌نووسان ساڵی رابردوو %50 زیادیكردووه
كوژرانی ڕۆژنامه‌نووسان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له ساڵی 2022 دا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2021 دا له سه‌دا 50 زیادیكردووه، هۆكاری سه‌ره‌كی زیادبوونه‌كه‌ش هێرشه‌كانی ناو ئۆكرانیا و مه‌كسیك و هایتی بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی كۆمیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان كه بنكهكهی له نیویۆركه، لانیكه‌م 67 كارمه‌ندی ده‌زگا هه‌واڵییه‌كان له ساڵی 2022 دا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كوژراون، ئه‌وه‌ش زۆرترین ژماره‌ی كوژراوه له ساڵی 2008 ه‌وه تاوه‌كو ئێستا. ڕۆژنامه‌نووسانی ئۆكرانیا و مه‌كسیك و هایتی ده‌ڵێن زیادبوونی مه‌ترسییه‌كان ناچارییان كردوون له ژێر فشارێكی ئێجگار زۆردا كاربكه‌ن.
كاریگه‌رییه‌كه به دیاریكراوی له هایتی ده‌ركه‌وتووه، له ساڵی 2022 دا له‌و وڵاته‌دا حه‌وت ڕۆژنامه‌نووس كوژراون، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆره بۆ دورگه‌یه‌كی بچووك كه نزیكه‌ی 12 ملیۆن دانیشتووی هه‌یه. كۆمیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌و 67 ڕۆژنامه‌نووسه‌ی كوژراون 35 ڕۆژنامه‌نووسییان ته‌نها له سێ وڵات‌دا كوژراون: ئۆكرانیا‌و مه‌كسیك و هایتی. له مه‌كسیك 13 كارمه‌ندی ده‌زگا میدیاییه‌كان كوژراون.
ڕێكخراوه ڕاگه‌یاندنه‌كانی دیكه ده‌ڵێن 15 رۆژنامهنس له‌و وڵاته كوژراون، ئه‌وه‌ش بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی مه‌كسیك ساڵی 2022 ده‌كاته كوشنده‌ترین ساڵ له ماوه‌ی لانیكه‌م سی ساڵی ڕابردوودا. له ئۆكرانیاش 15 كارمه‌ندی ده‌زگا میدیاییه‌كان كوژراون.