وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق: داهاته‌كانى نه‌وت بۆ مانگى رابردوو به‌رێژه‌ى 4% زیادیكردوه
دیجیتال میدیای سپێده
له‌مانگى كانوونى یه‌كه‌مى رابردوو به‌رێژه‌ى 4% دهاتهكانى نه‌وت له‌عێراق زیادیانكردوه، وههناردهى نه‌وتیش گه‌یشتوه‌ته 1.68%.
به‌پێى داتا وزانیارییهكانى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، داهاته‌كانى نه‌وت جگه لهداهاتهكانى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، به‌رزبۆته‌وه وگه‌یشتووه‌ته 4.29% ، كه‌ده‌كاته 7.708 ملیار دۆلار، ئه‌مه‌ش به‌پێى بنه‌ماى ساڵانه.
راشیگه‌یاندوه: له‌سه‌ر بنه‌ماى مانگانه‌ش سه‌رجه‌مى داهاته نه‌وتییه‌كان بۆ مانگى كانوونى یه‌كه‌م به‌رێژه‌ى 7.37% دابه‌زیوه، كه‌به‌رامبه‌ر بهمانگى تشرینى دووه‌م داهاته‌كان به‌رێژه‌ى 8.321 ملیار دۆلار تۆماركراون.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق بۆ مانگى كانوونى یه‌كه‌مى رابردوو به‌رزبۆته‌وه بۆ رێژه‌ى 1.68% له‌سه‌ر بنه‌ماى ساڵانه وبه‌مه‌ش 103.281 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى به‌رهه‌مهێناوه، كه‌له هه‌مان مانگ بۆ ساڵى 2021 دا هه‌نارده‌ى نه‌وت گه‌یشتبووه 101.579 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت.
هه‌نارده‌ى عێراق به‌رێژه‌ى 65% بۆ وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا ده‌نێردرێت به‌تایبه‌ت چین وهندستان، وهه‌روه‌سا باقى دیكه‌ش بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا وئه‌مریكا ده‌نێردرێت.