ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم: دادگای فیدراڵی ئێستای عێراق ناده‌ستورییه‌و پێویسته پێداچوونه‌وه به پێكهاته‌ی ئه‌و دادگایه‌دا بكرێت
دیجیتال میدیای سپێده
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ به نادروستيى ناردنى شايسته‌ى دارايى و موچه‌ى موچهخۆرانى هه‌رێمى كوردستان له‌لايه‌ن حكومه‌تى فيدراڵيیەوە، هیچ خزمه‌ت به سه‌قامگیری و ئارامی له وڵات‌دا ناکات و دژی ئەو هەوڵانەیە کە بۆ چارەسەری کێشەکان نرابون، بۆیە جەخت دەکاتەوە لەوەی "دادگای فیدراڵی ئێستای عێراق ناده‌ستورییه‌و پێویسته پێداچونه‌وه به پێكهاته‌ی ئه‌و دادگایه‌دا بكرێت".
عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری داوه به نادروستی ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستور و یاساكان و هه‌روه‌ها رێكه‌وتنه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی، پێویست بو بۆ هه‌رێم بنێردرێت. ئه‌م بڕیاره‌ش هیچ خزمه‌ت به سه‌قامگیری و ئارامی له عێراقدا ناكات، به پێچه‌وانه‌وه، له‌دژی ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانهیه كه له ساڵی رابردو، عێراقی له قه‌یرانێكی سه‌خت ده‌رباز كرد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و له‌كاتێكیشدایه كه پێشڤه‌چونێكی باش له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیدا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی رابردو".
ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئێمه پێشتریش بۆچونی خۆمان راگه‌یاندوه كه دادگای فیدراڵی ئێستای عێراق ناده‌ستورییه‌و پێویسته پێداچونه‌وه به پێكهاته‌ی ئه‌و دادگایه‌دا بكرێت، ئه‌ویش به‌رێگه‌ی یاسایه‌كی نوێ كه به‌پێی حوكمه‌كانی ده‌ستور بێت به تایبه‌ت حوكمه‌كانی ماده‌ی 92 كه به رونی باس له میكانیزمه‌كانی دامه‌زراندنی دادگای فیدراڵی ده‌كات."
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان دادگای فیدڕاڵی بە جیاوازیکردن لەنێوان پێکهاتەکان تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، "ناكرێت له قۆناغێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئێستای عێراقدا، دادگای باڵای فیدرالی به چاوی زۆرینه‌و كه‌مینه بڕیار بدات و جیاوازی له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا بكات به تایبه‌ت بابه‌تی موچه‌و قوتی خه‌ڵك كه ده‌بێت دور بێت له هه‌ر گوشار‌و ده‌ستێوه‌ردانێكی سیاسی یان به‌ناو یاسایی."
باسی لەوەشکردوە، "لێره‌دا داوا له هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین له‌شوێنی ئاڵۆزتركردنی كێشه‌و گرفته‌كان، به‌دوای چاره‌سه‌ریی ده‌ستوری و یاساییدا بگه‌ڕێن و له هه‌مویان گرنگتر داڕشتنی یاسایه‌كی نوێ بۆ پێكهێنانی دادگای فیدراڵی كه تێیدا مافی هه‌مو لایه‌نێك به بێ ره‌چاوكردنی زۆرینه یان كه‌مینه پارێزراو بێت و ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوری ساڵی 2005، كه هه‌مو گه‌لانی عێراق ده‌نگیان پێداوه جێبه‌جێ بكرێت."