هەواڵی کوردستان ئێستا

دارا سێكانیانى: بۆ له‌مه‌ودوا ده‌بێت هه‌رێم رێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسایی ئه‌نجام بدات

دارا سێكانیانى: بۆ له‌مه‌ودوا ده‌بێت هه‌رێم رێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسایی ئه‌نجام بدات
دارا سێكانیانى: بۆ له‌مه‌ودوا ده‌بێت هه‌رێم رێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسایی ئه‌نجام بدات

2023-01-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دارا سێكانیانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتوو رایگه‌یاند: پێویسته‌ بۆ له‌مه‌ودوا كاتێك حكومه‌تى هه‌رێم دانیشتن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات، ده‌بێت ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ده‌ستوریی بن بۆ ئه‌وه‌ى تانه‌ى یاسایی له‌ رێككه‌وتنه‌كان نه‌درێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ده‌بێت له‌ سه‌رجه‌م دانوسته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، شاره‌زایی یاسایی و ئابوری و كارگێڕی بونیان هه‌بێت تاوه‌كو دوای رێككه‌وتنه‌كان پێداچونه‌وه‌ به‌ لایه‌نی یاسایی و ده‌ستورییه‌كانیدا بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ نه‌نرێت له‌كاتێكدا كورد رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌تیش بكات، ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستوریی و یاسایی بۆ رێككه‌وتنه‌كه‌ نه‌بێت، به‌ سكاڵای په‌رله‌مانتارێك ده‌كرێت دادگای فیدراڵی رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌ى كشانه‌وه‌ی به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانى كورد له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، دارا سێكانیانی ده‌ڵێت: چاوه‌ڕێ ناكرێت هیچ لایه‌نێكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بكشێته‌وه‌، چونكه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دانوستان و كۆبونه‌وه‌ له‌ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراق هه‌نگاوێكی به‌رده‌وام و پێویسته‌ و به‌ كشانه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ی سیاسی، دانوستانه‌كانیش په‌كی ده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشبینی ده‌كرێت هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌و بابه‌ته‌ وه‌ك كارتی فشار به‌كاربهێنن.