هەواڵی کوردستان ئێستا

ته‌ندروستی جیهانی كۆتایی به‌ پۆلێنكردنی كۆرۆنا له‌ لیستی په‌تاكان ده‌هێنێت

ته‌ندروستی جیهانی كۆتایی به‌ پۆلێنكردنی كۆرۆنا له‌ لیستی په‌تاكان ده‌هێنێت
ته‌ندروستی جیهانی كۆتایی به‌ پۆلێنكردنی كۆرۆنا له‌ لیستی په‌تاكان ده‌هێنێت

2023-01-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تاوتوێی كۆتاییهێنان به‌ پۆلێنكردنی كۆرۆنا له‌ لیستی په‌تاكان ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێكاره‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌م په‌تایه‌، چیتر پێویستی فریاكه‌وتنی خێرای ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى نییه‌ و به‌هۆی بونی ڤاكسینه‌كانیش، ئاماره‌كانی مردن و توشبون به‌ كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیون.

د.ئه‌مجه‌د خولی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌تاكان له‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ لێدوانێكدا ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو: لیژنه‌كه‌یان په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ تاوتوێكردنی ده‌رهێنانی كۆرۆنا له‌لیستی په‌تاكان كه‌ پێویست بوه‌ WHO به‌په‌له‌ هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنیان بدات، له‌ئێستاشدا ئه‌و بابه‌ته‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌بڕیاردان له‌سه‌ری په‌له‌ ناكه‌ن.

ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو كه‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ، ساڵی كۆتاییهاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت وه‌ك په‌تایه‌كی جیهانی كه‌ پێویست بو رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، حاڵه‌تی فریاكه‌وتن و باری نائاسایی بۆ رابگه‌یه‌نێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی WHO زیاتر ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده‌ له‌ كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنادا پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌دیهاتوه‌، به‌ڵام تائێستاش په‌تاكه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌تایبه‌ت كه‌ تائێستاش 35%ـی دانیشتوانی جیهان ڤاكسینی دژی كۆرۆنایان به‌كارنه‌هێناوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماره‌كانی مردن و توشبون به‌ كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبونه‌ته‌وه‌.