فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی: ڕەوشی کاری ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان زۆر خراپە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەڕێوبەری فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی هۆشداری لە زیادبوونی فشارەکان بۆ سەر ئازادی ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان ده‌دات.
مونیر زەعرور، بەڕێوبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی، لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا هۆشداری دا لە زیادبوونی فشارەکان بۆ سەر ئازادی ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان و ڕەوشی کاری ڕۆژنامەوانی لە هەرێم بە "زۆر خراپ" ناوبرد و وتی: هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێمه ئەوەیە کە دۆخه‌كه زۆر خراپە. گرفته سه‌ره‌كیه‌كه‌ش ئەوەیە کە ویستی ده‌ستەڵاتی سیاسی له‌ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێ به‌جێكردندا، بۆ باشتركردنی دۆخه‌كه نیه.
له لایه‌كی تره‌وه سەبارەت بە یاسای بەدەستگەیشتنی زانیاری ، مونیر زەعرور ڕایگەیاند، "ئه‌م یاساییه هه‌شت ساڵه هه‌یه له‌په‌رله‌مان ده‌رچوه جی بهجیناكریت بێ هیچ به‌هانه‌یه‌ك. زۆر یاسای پێوست هه‌یه بۆ پارێزگاریكردن له‌رۆژنامه‌وانان و بۆ ئەوەی ڕێگری بكات له‌وه‌ی رۆژنامه‌نوس ده‌ستگیربكرێت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی یان ئه‌وه‌ی بلاوی ده‌كاتەوە.
بەڵام ناوەڕۆکی یاساکە تا ئێستا جێ بەجێ نەکراوە. لەکاتی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەواناندا، پشت بە یاسای سزادانی عێراقی دەبەسترێت لەبری یاسای کاری ڕۆژنامەوانی و یاسای مافی بەدەست هێنانی زانیاری هه‌رێم.