هەواڵی کوردستان ئێستا

شەممە پەرلەمانى عێراق بۆ تاوتوێكردنی 4 پڕۆژە یاسا کۆدەبێتەوە

شەممە پەرلەمانى عێراق بۆ تاوتوێكردنی 4 پڕۆژە یاسا کۆدەبێتەوە
شەممە پەرلەمانى عێراق بۆ تاوتوێكردنی 4 پڕۆژە یاسا کۆدەبێتەوە

2023-01-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

پەرلەمانى عێراق خشتەى کارى دانیشتنەکانى رۆژى شەممە، 28ـى کانوونى دووەمی بڵاوکردەوە.

سبه‌ی شەممە 28ی كانوونی دووه‌می 2023 پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێى 4 پڕۆژە یاسا و راپۆرتێک دەکات.

بەگوێرەی خشتەکە؛ کۆبوونەوەکە لە 6 بڕگە پێکدێت لەوانە خوێندنەوەى یەکەم بۆ چەند پڕۆژەیاسایەکى تایبەت بە چوونەنێو چەند پەیماننامەیەکى نێودەوڵەتى لەلایەن عێراقەوە، وەک پەیماننامەکەى خۆلادان لە فرە باج و خۆدزینەوە لە باجدان، چوونەنێو سیستمى لاهاى بۆ یاسای نێودەوڵەتى.

هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا، پەرلەمان خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژەیاساى پەیمانگەى ئامادەکردنى رێپێدراوانى پۆلیس دەکات.

دوایین بڕگەى کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنى راپۆرتى لیژنەى لێکۆڵینەوەى راستییەکانە لەبارەى ژەهراویبوونى پەینى کیمیایى جۆرى داب کە لەلایەن کۆمپانیاى پەینى باشوورەوە دروستکراوە.