ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ئەو دەستەی لە پشت رووداوەكەی شەهیدانی ماردین بووە دەبێت ئاشكرا بكرێت
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری دهۆك سەردانی هەردوو بنەماڵەی شەهیدانی ماردینیان كرد.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەرواری 27/1/2023 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری دهۆك سەردانی هەردوو بنەماڵەی شەهیدانی ماردین ( حاجی عبدالله و مەلا ئەحمەد ) رێكانی كرد پرسە و هاوخەمی خۆی گەیاندە هەردووبنەماڵەی شەهیدان و رایگەیاند ئەودەستەی لە پشتی ئەم رووداوە بووە دەبێت ئاشكرا بكرێت.
مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین راگه‌یاند هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌ستی چه‌په‌ڵی پشته‌وه‌ی ئه‌م تاوانه كه‌شف ببێت و به سزای عادیلانه بگات.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كرد: هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا‌و خه‌ڵكی مه‌عنی هه‌رێم كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه به ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی بگات.