هەواڵی کوردستان ئێستا

وته‌بێژی یه‌كگرتوو: بڕیاری دادگای فیدراڵی كێشه‌كانی هه‌رێم وعێراق قوڵتر ده‌كات

وته‌بێژی یه‌كگرتوو: بڕیاری دادگای فیدراڵی كێشه‌كانی هه‌رێم وعێراق قوڵتر ده‌كات
وته‌بێژی یه‌كگرتوو: بڕیاری دادگای فیدراڵی كێشه‌كانی هه‌رێم وعێراق قوڵتر ده‌كات

2023-01-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری دادگای فیدراڵی عێڕاق له‌باره‌ی به‌ نایاسایی بوونی ناردنی شایسته‌داراییه‌كان بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، وا ده‌بینین كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق قوڵتر ده‌كات.

لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین ناكرێت به‌رده‌وام خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان باجی ئه‌و ململانێیه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بده‌ن و، مه‌ترسی له‌سه‌ر بژێوییان دروست بكات, گه‌لی كوردستان شایسته‌ی ئه‌م برسیكردن و سزادانه‌ نییه‌, نابێ سزای میلله‌ت بدرێ، ده‌رئه‌نجامی ناكۆكییه‌ سیاسیه‌كان و ئه‌دائی ده‌سه‌ڵات.

به‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق، ئه‌وه‌ ئاشكرا بوو كه‌ رێكه‌وتنه‌ سیاسیه‌كان به‌ته‌نها نابنه‌ هۆكارێك بۆ خۆشگوزه‌رانی، به‌ڵكو ده‌بێت له‌و ڕێكه‌وتنه‌ سیاسیانه‌، ڕه‌چاوی چوارچێوه‌ یاساییه‌كان بكرێت، به‌رده‌وامی گرژییه‌كان سه‌ره‌ڕای رێكه‌وتنه‌كان، ده‌رئه‌نجامی ناسه‌قامگیری په‌یوه‌ندییه‌كان و ناڕوونی ماف و ئه‌ركه‌، به‌ جۆرێك كه‌ هاوپه‌یمانییه‌ سیاسیه‌كانیش فریای ناكه‌ون.

له‌ كۆتایدا جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌رپرسانی وڵات، به‌رپرسانه‌و دڵسوزانه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بگه‌ڕێن و كۆتایی به‌و كێشانه‌ بهێندرێت.