هەواڵی کوردستان ئێستا

قودس.. فه‌ڵه‌ستینییه‌كان توڵه‌ى هێرشكردنه‌ سه‌ر جه‌نین له‌ئیسرائیل ده‌كه‌نه‌وه‌

قودس.. فه‌ڵه‌ستینییه‌كان توڵه‌ى هێرشكردنه‌ سه‌ر جه‌نین له‌ئیسرائیل ده‌كه‌نه‌وه‌
قودس.. فه‌ڵه‌ستینییه‌كان توڵه‌ى هێرشكردنه‌ سه‌ر جه‌نین له‌ئیسرائیل ده‌كه‌نه‌وه‌

2023-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

دواى ئه‌وه‌ى سوپاى ئیسرائیلى له‌رۆژى پێنج شه‌ممه‌ هێرشى كرده‌ سه‌ر كه‌مپى جه‌نین له‌باكورى كه‌نارى خۆرئاواى قودسى داگیركراو 9 هاوڵاتى فه‌ڵه‌ستینى شه‌هید كران،

هه‌روه‌ها له‌خۆرهه‌ڵاتى قودسیش به‌هۆى هێرشێكى سوپاى ئیسرائیلییه‌وه‌ گه‌نجێكى دیكه‌ى فه‌ڵه‌ستینى شه‌هید كرا، دوا به‌دواى ئه‌و هێرشه‌ گرۆپه‌ به‌رگریكاره‌كانى فه‌ڵه‌ستینى ئاماژه‌یان بۆ توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى خێرا له‌ئسرائیل كرا وشه‌وى رابردوو له‌لایه‌ن گه‌نجێكى فه‌ڵه‌ستینیه‌وه‌ به‌چه‌كى ده‌مانچه‌ 10 ئیسرائیلى له‌قودس ده‌كوژێت.

له‌سه‌ره‌تایى ساڵى تازه‌وه‌ هێزه‌كانى سوپاى ئیسرائیلی هێرشه‌كانیان چڕتركردۆته‌وه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى فه‌ڵه‌ستین به‌تایبه‌تى كه‌مپى جه‌نین كه‌دواترینیان رۆژى پێنج شه‌ممه‌ شه‌ڕ وپێكدادان رویدا وبه‌هۆیه‌وه‌ 10 هاوڵاتى فه‌ڵه‌ستینى شه‌هید كران.

لایخۆیه‌وه‌ بزۆتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستینى وباڵه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ى رایانگه‌یاندبوو: كه‌توڵه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر جه‌نین ده‌كه‌ینه‌وه‌ ودوا ناكه‌وێت، هه‌ردواى هێرشى گه‌نجه‌كه‌ى فه‌ڵه‌ستینى بۆ سه‌ر ئیسرائیل وكوشتنى 10 كه‌س لێیان، بزۆتنه‌وه‌ى حه‌ماس رایگه‌یاند: ئه‌و كرده‌یه‌ى له‌قودس ئه‌نجامدرا وه‌ڵامێكى خێرایى كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ى جه‌نین بوو.

راشیگه‌یاندوه‌: ئه‌م كرده‌یه‌ هاوكات ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌به‌ره‌نگاری فه‌ڵه‌ستینی توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاوانه‌كانی ئیسرائیلی هه‌یه‌.

له‌سه‌ره‌تایى ساڵى 2023ه‌وه‌ تا ئێستا سوپاى ئیسرائیلى داگیركار 30 هاوڵاتى فه‌ڵه‌ستینیان شه‌هید كردوه‌ وكه‌ژن ومنداڵیشیان له‌نێو دابووه‌.