هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار كاریگه‌رى له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كردوه‌

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار كاریگه‌رى له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كردوه‌
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار كاریگه‌رى له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كردوه‌

2023-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌ندامێكى سه‌ربه‌خۆى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایكرد: به‌هۆى گۆرانكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانى نرخى دۆلار به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ 30 % كاریگه‌رى له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كردوه‌.

ئه‌میر مه‌عمورى، ئه‌ندامى سه‌ربه‌خۆ له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندوه‌: موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراقى به‌هۆى به‌رده‌وام به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار كاریگه‌رى له‌سه‌ر دروستبووه‌ ونیگه‌رانیه‌كى ته‌واو لایى موچه‌خۆران دروستكردوه‌.

ئاشكرایكرد: به‌رێژه‌ى 30 % موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌زیوه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام له‌نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینارى عێراقى.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: پێویسته‌ په‌رله‌مان په‌له‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ى فشار له‌حكومه‌ت بكات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى نرخى دۆلار بۆ نرخى پێشووترى.