هەواڵی کوردستان ئێستا

لە هێرشێكی چەکدارییدا له‌ قودسی رۆژهەڵاتی داگیرکراو دوو هاووڵاتیی ئیسرائیلی بریندار بوون

لە هێرشێكی چەکدارییدا له‌ قودسی رۆژهەڵاتی داگیرکراو دوو هاووڵاتیی ئیسرائیلی بریندار بوون
لە هێرشێكی چەکدارییدا له‌ قودسی رۆژهەڵاتی داگیرکراو دوو هاووڵاتیی ئیسرائیلی بریندار بوون

2023-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


لە هێرشێکی چەکدارییدا له‌ قودسی رۆژهەڵاتی داگیرکراودا دوو ئیسرائیلی بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی ئیسرائیل، لە گەڕەكی سیلوان-ی قودسی رۆژهەڵاتی داگیرکراو، هێرشێکی چەکداری ئەنجام دراوە.

راگەیەندراوه‌ کە هێرشبەرەکە لەچالاکی خراوە و یەکەکانی پۆلیسی پشتیوانیش رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.

ئەستێرەی سووری داود کە دامەزراوەی فریاگوزاری خێرای ئیسرائیلە ئاماژەی بەوە داوە، لە هێرشەکەدا دوو ئیسرائیلی برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.

ئاماژە بەوەش کراوە، گەنجێكی ئیسرائیلی تەمەن ٢٢ ساڵان بە سەختی بریندار بووە و بریندارەکەی دیکە تەمەنی ٤٥ ساڵە، دوای فریاگوزاری سەرەتایی لە شوێنی رووداوەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.