هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان دەكات
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان دەكات

2023-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


 

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەرواری 28/1/2023 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئیسلامی كوردستان لە شاری هەولێر پێشوازی لە (د. خانزاد ئەحمەد) ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان كرد.   لەدیدارەكەدا د. خانزاد باسی لە ئەرك و كارەكانی ئەنجومەنەكە كرد و تیشكی خستە رۆڵی بەهاباڵاكانی خێزانی كوردی و چۆنیەتی پاراستن و پێگەیاندنی رۆڵەكانی داهاتوو بە كلتوری كوردەواری خۆمان.   ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تەئكیدی لە هەڵوێستی نەگۆڕی یەكگرتووی ئیسلامی كردەوە لە پرسی مافی ژنان كە لە چوارچێوەی مافە پارێزراوەكانی لە ئیسلامدا و پێویستە هەموولایەك پارێزەری كلتور و ئاینی گەلەكەمان ببن و ئافرەت نەكرێتە كاڵا بۆ مەرامی كەسانێك كە دژ بە بنیادی كۆمەڵایەتی گەلەكەمان هەنگاو دەنێن.   لەم دیدارەدا شاندی میوان سوپاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و رۆڵی كارایی و هۆشیاری كادرانی یەكگرتوو لە گشت بوارێك بەرز نرخاند.