عێراق.. تۆمەتبارێک بە 300 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیرکرا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
هێزە ئەمنییەکانی عێراق تۆمەتبارێکیان لە پارێزگای نەینەوا دەستگیرکرد کە 300 هەزار دۆلاری ساختەی پێبوو.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە هێزەکانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی کەسێکیان بەتۆمەتی مامەڵەکردن بە دراوی ساختە لە رۆژئاوای نەینەوا دەستگیرکردووە کە 300 هەزار دۆلاری ساختەی پێبووە.
لەو راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە تۆمەتبارەکە هەوڵی داوە ئەو بڕە پارەیە لە بازاڕ و شوێنکارەکان بەسەر هاووڵاتییاندا ساغ بکاتەوە.
ئەوەش هاتووە کە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و دوای وەرگرتنی گوتەکانی، رەوانەی دەسەڵاتی دادوەریی کراوە بۆ گرتنەبەری رێککاری یاسایی لەبارەیەوە.