هەواڵی کوردستان ئێستا

منداڵێكی فه‌ڵه‌ستینی كه‌ له‌قودسی داگیركراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ برینداركرابوو گیانی سپارد

منداڵێكی فه‌ڵه‌ستینی كه‌ له‌قودسی داگیركراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ برینداركرابوو گیانی سپارد
منداڵێكی فه‌ڵه‌ستینی كه‌ له‌قودسی داگیركراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ برینداركرابوو گیانی سپارد

2023-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێدە

ئه‌و منداڵه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌ی كه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی قودسی داگیركراو به‌ گولله‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل برینداركرابوو، گیانی سپارد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ناوه‌ندی زانیاریی وادی حیلوه‌ كه‌ رێكخراوێكی مه‌ده‌نیی فه‌ڵه‌ستینییه‌، پارێزه‌ر له‌ ناوه‌نده‌كه‌، محه‌مه‌د مه‌حمود رایگه‌یاندووه‌، هێزه‌كانی ئیسرائیل سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر (چوارشه‌ممه‌ 25ی كانوونی دووه‌م) له‌ گه‌ڕه‌كی سیلوان له‌ خۆرهه‌ڵاتی قودس ته‌قه‌یان له‌ وه‌دیع عه‌زیز ئه‌بو ره‌موزی 16 ساڵان كردووه‌.

محه‌مه‌د مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ منداڵه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كه‌ به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا.

هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌ 25ی كانوونی دووه‌م، دوو فه‌ڵه‌ستینییان له‌ گه‌ڕه‌كی سیلوان له‌ خۆرهه‌ڵاتی قودسی داگیركراو بریندار كرد. پۆلیسی ئیسرائیل له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه‌ ره‌وشی ئه‌و دوو برینداره‌ سه‌خت نییه‌.

هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌ 25ی كانوونی دووه‌م هه‌ڵیانكوتابووه‌ سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی شوافات له‌ خۆرهه‌ڵاتی قودس و له‌ ئه‌نجامدا منداڵێكی فه‌ڵه‌ستینیی ته‌مه‌ن 17 ساڵیان كوشتبوو.