هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ شاری ئه‌سفه‌هان هێرشكرایه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازیی

له‌ شاری ئه‌سفه‌هان هێرشكرایه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازیی
له‌ شاری ئه‌سفه‌هان هێرشكرایه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازیی

2023-01-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێرانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی بچووك هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ سه‌ربازییه‌كه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ 'به‌ به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی بچووك هێرشێكی شكستخواردوو كراوه‌ته‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی. یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌كان له‌لایه‌ن به‌رگریی ئاسمانیی دامه‌زراوه‌كه‌وه‌ خراوه‌ته‌خواره‌وه‌ و دووانه‌كه‌ی دیكه‌ له‌ ته‌ڵه‌ی به‌رگریدا گیریان و ته‌قینه‌وه‌'

ئاماژه‌ به‌وه‌یش كرا كه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا، هیچ زیانێكی گیانیی نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام زیانێكی كه‌م به‌ر دامه‌زراوه‌كه‌ كه‌وتووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، هه‌رچه‌نده‌ تائێستا ده‌سته‌ڵادارانی ئێران هیچ كه‌س و لایه‌نێكیان به‌فه‌رمی تۆمه‌تبار نه‌كردووه‌، به‌لاًًَم دووپێگه‌ی نزیك له‌ ئیسرائیل ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌یان گرتۆته‌ ئه‌ستۆی خۆیان.