دادگاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر 3 سكاڵاى دیكه‌ى تایبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه
بڕیاره سبه‌و دوو سبه‌ى دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دوو كۆبوونه‌وه‌ى دیكه سه‌باره‌ت به دوو دۆسیه‌ى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان گرێبدات.
بڕیاره له رۆژى 30 كانونى دووه‌مى 2023 كه ده‌كاته به‌یانى دادگاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر سكاڵایه‌ك كۆده‌بێته‌وه كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراكی حكومه‌تی فیدراڵی له دژی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی تۆماركراوه، له سكاڵاكه داواكراوه حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و پارانه بگه‌ڕێنێته‌وه كه له ئه‌ستۆیاندایه و تایبه‌ته به به‌شه‌خۆراكی مانگانه كه له هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراون، له یه‌كی كانوونی دووه‌می 2004ـه‌وه تاوه‌كو 30ـی ئه‌یلوولی 2021.
كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مى دادگاى فیدراڵى بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه، 31-1-2023، ئه‌نجامبدرێت له‌باره‌ی سكاڵایه‌ك، كه تایبه‌ته به درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی یاسایی ته‌مه‌نى په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، بڕیاره له 8 -2-2023 ش دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق له‌باره‌ى موچه‌و پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه بكات، كه له‌سه‌ر سكاڵایه‌كه له سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم تۆماركراوه و داواى گێڕانه‌وه‌ى موچه‌كانى فه‌رمانبه‌ران كراوه له ساڵى 2015وه تا ساڵى 2022.