هەواڵی کوردستان ئێستا

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ هێرشه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی سه‌ر مزگه‌وتێكی پاكستان كوژران بۆ 100 كه‌س به‌رزبوویه‌وه‌

2023-02-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی ناو مزگه‌وتێكی شاری پێشاور پایته‌ختی هه‌رێمی خه‌یبه‌ر پاختنخوا باكووری رۆژئاوای پاكستان كوژران، بۆ 100 كه‌س به‌رزبوویه‌وه‌.

به‌رپرسانی پاكستان ئاشكرایانكرد ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ هێرشه‌ خۆكوژییه‌كه‌دا كوژراون بۆ 100 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و 225 برینداریش له‌ ژێڕ چاره‌سه‌ری پزیشكیدان.

ئه‌و به‌رپرسانه‌ ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه‌ هێرشه‌كه‌ دوێنێ كاتژمێر 13:00 به‌ كاتی ناوخۆیی ئه‌نجامدراوه‌ و كه‌سه‌ خۆكوژه‌كه‌ له‌ ریزی یه‌كه‌می نوێژكردندا وه‌ستاوه‌ و له‌وێ خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

حكوومه‌تی هه‌رێمی خه‌یبه‌ر پاختنخوا یه‌ك رۆژ ماته‌مینی له‌ سه‌رانسه‌ی هه‌رێمه‌كه‌دا راگه‌یاندووه‌.