هەواڵی کوردستان ئێستا

"ئافره‌تانى مژده‌پێدراوى به‌هه‌شت"

"ئافره‌تانى مژده‌پێدراوى به‌هه‌شت"

2023-02-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


هه‌ڵاڵه‌ محمد
زۆربه‌ى مسوڵمانان ده‌زانن ئه‌وپیاوانه‌ى مژده‌ى به‌هه‌شتیان پێدراوه‌ كێن وناویان چیه‌ به‌ڵام زۆربه‌یان مژده‌پێدراوانى ئافره‌تانى به‌هه‌شت ناناسن!

ژنانیش كه‌منین كه‌مژه‌ى به‌هه‌شتیان پێدراوه‌ له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان(ﷺ).

ناوى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى مژه‌دى چوونه‌ به‌هه‌شتیان له‌دونیادا پێدراوه‌:
1) یه‌كه‌میان خاتوو خه‌دیجه‌ى دایكمان(رچی الله عنها) به‌ڵگه‌ى چوونه‌ به‌هه‌شتى:(یأتی جبریل علیه السلام إلى النبی(ﷺ). فیقول (اقرأ علیها السلام من ربها عز وجل ومنی وبشرها ببیت فی الجنة لا صخب فیه ولا نصب). ( رواه البخاری ومسلم)

2) فاتیمه‌ى كچى ئازیزمان(ﷺ). پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمووى: (فاتیمه‌ گه‌وره‌ى ژنانى به‌هه‌شته‌).

3) ئوم سوله‌یم (خوا لێى رازى بێ) پێغه‌مبه‌رى خوا(ﷺ) فه‌رمووى:(چوومه‌ به‌هه‌شت گوێم له‌خشه‌خشێك بوو وتم ئه‌وه‌هى كێیه‌؟ وتیان: ئه‌وه‌ عمویصاى كچى مه‌لحانه‌ دایكى ئه‌نه‌سى كورى مالیك.ئه‌م دایكه‌ به‌ریزه‌ كاتى پێغه‌مبه‌رى خوا كۆچى كرد بۆ مه‌دینه‌ كاتێ مسوڵمانان چوون بۆ پێشوازى كردنى خه‌ڵكى دیاری زۆریان برد بۆ پێغه‌مبه‌ر به‌ڵام عومه‌یصا هیچى نه‌بوو بیبه‌خشێ له‌به‌ر هه‌ژارى ونه‌دارى، بۆیه‌ كوڕه‌ نازداره‌كه‌ى(ئه‌نه‌س) به‌خشى به‌پێغه‌مبه‌رى خوا بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى بكات.

4) ژنه‌ ڕه‌شه‌كه‌ كه‌ناوى (أم زفر)ه‌ به‌ڵگه‌ى مژده‌ى به‌هه‌شتى بوونى: ئه‌م ژنه‌ نه‌خۆشى هه‌بوو كه‌چوو بۆ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا وعه‌زى كرد ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(ﷺ) من ژنێكم په‌ركه‌مم له‌گه‌ڵدایه‌ دوعام بۆ بكه‌ لاى خوا، پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمووى: ئارام بگره‌ به‌هه‌شت بۆتۆیه‌، وتى باشه‌ ئارام ده‌گرم به‌س داوام بۆبكه‌ له‌خوا له‌وكاته‌دا لاشه‌م ده‌رنه‌كه‌وێ، دوعاى بۆكرد ئیتر لاشه‌ى ده‌رنه‌ده‌كه‌وت له‌كاتێ كه‌په‌ركه‌مه‌كه‌ى لێده‌هات. به‌هۆى ئارامگریه‌وه‌ مژده‌ى به‌هه‌شتى پێدرا.

5) ئوم حڕامى كچى مه‌لیحان كه‌پورى ئه‌نه‌سى كورى مالیكه‌ ئه‌ویش مژده‌ى پێدراوه‌. ئه‌وكات مژده‌ى پێدرا كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا(ﷺ) فه‌رمووى یه‌كه‌م سوپایه‌ك له‌ئومه‌تم ده‌چن بۆ غه‌زا له‌ده‌ریا ئه‌وانه‌ به‌هه‌شتیان پێدراوه‌، وتى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا من یه‌كێكم له‌وان؟ فه‌رمووى به‌ڵێ تۆیه‌كێكى له‌وان.

6) ئوم عه‌مماره‌ى ئه‌نصارى مژده‌ى به‌هه‌شتى پێدرا له‌ ڕۆژى ئوحودا كاتێ خۆى وكوڕه‌كه‌ى وه‌ك شاخ له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوا وه‌ستابوون وشه‌ڕیان ده‌كرد له‌گه‌ڵ بێباوه‌راندا وبووبوونه‌ قه‌ڵغان بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا، ئازیزیش( ﷺ ) فه‌رمووى: (اللهم إجعلهم رفقائي فی الجنة).

7) ڕه‌بیعه‌ى كچى موعه‌ویز (خوا لێى رازى بێ) ئافره‌تێكى ئه‌نصارى بوو یه‌كێك بوو له‌و دووئافره‌ته‌ى له‌ژێر دره‌خته‌كه‌دا بیعه‌تى ڕیزوانيان دابه‌ پێغه‌مبه‌ر، مژه‌ى چوونه‌ به‌هه‌شتیان پێدرا، پێغه‌مبه‌ر(ﷺ)فه‌رمووى: (لا یدخل النار أحد ممن بایع تحت الشجرة).

? سومه‌یه‌ى كچى خیات یه‌كه‌م شه‌هید له‌ئیسلامدا هاوسه‌رى یاسرو دایكى صه‌حابى عمماره‌، به‌ڵگه‌ى مژه‌ى به‌هه‌شتى ئه‌م شێره‌ ژنه‌،پێغه‌مبه‌رى خوا پێى فه‌رموون: (صبرا ال یاسر فإن موعدكم الجنة).

9) خاتوو عائیشه‌ى دایكى ئیمانداران، خاتوون خۆى ده‌یگێرێته‌وه‌ كه‌: جوبره‌ئیل دێته‌ خزمه‌ت حه‌زره‌ت له‌سه‌ر شێوه‌ى ڕوخسارى پاره‌چه‌یه‌ك ئاوریشمى سه‌وزى پێده‌بێ ده‌ڵێ به‌پێغه‌مبه‌رى خوا ئه‌وه‌ هاوسه‌رته‌ له‌دونیاو دوارۆژدا.

10) ئوم ڕومان، مژده‌ى چوونه‌ به‌هه‌شتى پێدراوه‌، پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمووى هه‌ركه‌س حه‌ز ده‌كات ئافره‌تێكى حور العین ببینێ باسه‌یرى ئوم رومان بكات. ئوم ڕوومان كچى عامرى كه‌نانیه‌ و هاوسه‌رى ئه‌بوبكرى صدیقه‌ ودایكى عائیشه‌و عبدالرحمانه‌.

11) فاتیمه‌ى كچى ئه‌سه‌د، مژده‌ى چوونه‌ به‌هه‌شتى پێدراوه‌، عه‌لى كورى ئه‌بوتالب ده‌ڵێ: كاتى فاتیمه‌ وه‌فاتى كرد پێغه‌مبه‌رى خوا كفنى كرد به‌كراسه‌كه‌ى خۆى ونوێژى له‌سه‌ر كرد و 70جارالله اكبرى كرد، خۆى دابه‌زیه‌ گۆڕه‌كه‌ى وئه‌سپه‌رده‌ى كرد كاتێ هاته‌ سه‌ره‌وه‌ چاوه‌كانى فرمێسكیان لێده‌هات وفه‌رمووى: جوبره‌ئیل هه‌واڵى پێدام له‌ خوداى گه‌وره‌وه‌ كه‌ئه‌و ئه‌هلى (به‌هه‌شته‌) و پێشى وتم كه‌ په‌روه‌ردگار فه‌رمانى كردووه‌ به‌70هه‌زار فریشته‌ نوێژى له‌سه‌ر بكه‌ن. فاتیمه‌ى كچى ئه‌سه‌د هاوسه‌رى ئه‌بى تاڵبى مامى پێغه‌مبه‌رى خوا ودایكى عه‌لى وعه‌قیل وجعفره‌، یه‌كێكه‌ له‌ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌تا كۆچیان كردووه‌ وهاشمیه‌. فه‌زڵى ئه‌م دایكه‌، ئه‌نه‌س ده‌ڵێ كاتێ وه‌فاتى كرد پێغه‌مبه‌رى خوا چووه‌ ژوورسه‌رى فه‌رمووى: خوا ڕه‌حمت پێ بكات دایكه‌، تۆدایكم بووى دواى دایكم.

12) حه‌فصه‌ى كچى عومه‌رى كوڕى خه‌تاب(خوا لێیان ڕازى بێت) مژده‌ى به‌هه‌شتى پێدرابوو: عه‌ممارى كورى یاسر ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) ویستى حه‌فصه‌ ته‌ڵاق بدات، جوبره‌ئیل هات ووتى ته‌ڵاقى مه‌ده‌ ئه‌و ژنێكى (صوامه‌ وقوامه‌) ئه‌وهاوسه‌رى تۆیه‌ له‌به‌هه‌شتدا.

عه‌بدوڵلاى كوڕى عه‌باسیش ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌رى خوا چوار هێڵى له‌سه‌ر زه‌وى كێشا، فه‌رمووى ده‌زانن ئه‌وه‌ چیه‌؟ وتمان خوداو پێغه‌مبه‌رى خوا(ﷺ) ده‌زانێ. پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووى: باشترین ئافره‌تانى به‌هه‌شت" خه‌دیجه‌ى كچى خوه‌یلید" و"فاتیمه‌ى كچى محمد" و"ئاسیاى كچى موزاحم" و"مه‌ریمى كچى عیمرانه‌".