هەواڵی کوردستان ئێستا

نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ سه‌روو 84 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت

نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ سه‌روو 84 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت
نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ سه‌روو 84 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت

2023-02-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌مڕۆ دوای كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان، نرخی نه‌وتی برێنت بۆسه‌رو84 دۆلار به‌رزبوویه‌وه‌ و،نرخی نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ (84) دۆلار و (49) سه‌نت، ئه‌وه‌ش به‌راورد به‌ڕۆژانی ڕابردوو نزیكه‌ی دۆلار ێك به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

هاوكات، نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش به‌ (79) دۆلار و (22) سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت..

به‌هۆی هه‌ڵئاوسانی ئابوری و ترسانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌مایه‌پوچبون، نرخی نه‌وت ناجێگیره‌ و به‌رده‌وام له‌گۆڕاندایه‌، له‌ئێستاشدا نیگه‌رانی له‌ كاریگه‌ریی گه‌مارۆكانی وڵاته‌ رۆژئاواییه‌كان و زیادبوونی خواست له‌لایه‌ن چینه‌وه‌ به‌ هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ئه‌ژمار ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئۆكرانیا و روسیا، قه‌یرانی كه‌می نه‌وتی خاو له‌جیهاندا سه‌ریهه‌ڵدا و، نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌ وهه‌ر به‌رمیلێك (130) دۆلاری تێپه‌ڕاند.