به‌ریتانیا.. به‌به‌شداری نزیكه‌ی 500 هه‌زار گه‌وره‌ترین مانگرتن به‌ڕێوه‌چوو
دیجیتاڵ میدیای سپێدە
به‌به‌شداری نزیكه‌ی 500 هه‌زار مامۆستا‌و كرێكاری كه‌رتی گشتی و شۆفێران و مامۆستایانی زانكۆ له بریتانیا، گه‌وره‌ترین مانگرتنی كرێكاران له‌ماوه‌ى 10 ساڵی رابردودا به‌ریتانیاى گرته‌وه و به‌وهۆیه‌وه زۆرینه‌ی كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كان په‌كیان كه‌وت.
مانگرتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كارمه‌ند و كرێكارانی به‌ریتانیا بووه‌هۆی داخستنی سه‌رجه‌م خوێندنگاكان و سوپای وڵاته‌كه‌ش بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌سه‌ر سنوره‌كانه‌وه خراوه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی به‌ریتانیادا وه‌ستاوه.
سه‌ندیكاكانی كرێكاران ده‌ڵێن، نزیكه‌ی 500 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له مانگرتنه‌كه‌دا كردوه و ئه‌وه‌ش له 10 ساڵی رابردودا گه‌وره‌ترین گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی بووه، له‌و وڵاته‌دا، كه تێیدا داوایان ده‌كرد موچه‌كانیان به‌رزبكرێته‌وه، به‌جۆرێك هاوتای ئه‌و هه‌ڵاوسانه بێت كه وڵاته‌كه‌ی گرتۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بتوانن پێداویستییه‌كان دابین بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا رایگه‌یاند، ئه‌وان كار ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گردبونه‌وه‌كه له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و باوه‌ڕیشیان وایه گفتوگۆ و دانوستان رێگا ڕاسته‌كه‌یه نه‌ك په‌كخستنی ژیانی خه‌ڵك.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه شه‌پۆلی مانگرتنی به‌رده‌وام كه‌رتی ته‌ندروستی، گواستنه‌وه، كارمه‌ندانی كۆمپانیاكانی ئه‌مازۆن و به‌ریدی شاهانه‌ی به‌ریتانیای گرتۆته‌وه، مانگرتنه‌كه‌ش له‌كاتێكدایه تێكڕای هه‌ڵاوسانی ئابووری له‌و وڵاته‌دا گه‌یشتوه‌ته 10%، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانه له 40 ساڵی ڕابردودا.