هەواڵی کوردستان ئێستا

ئێران.. لە شاری قوم لە ماوەی دوو مانگدا پێنج جار ژەهراویبوونی بە کۆمەڵ لە قوتابخانه‌كان روویداوه‌

ئێران.. لە شاری قوم لە ماوەی دوو مانگدا پێنج جار ژەهراویبوونی بە کۆمەڵ لە قوتابخانه‌كان روویداوه‌
ئێران.. لە شاری قوم لە ماوەی دوو مانگدا پێنج جار ژەهراویبوونی بە کۆمەڵ لە قوتابخانه‌كان روویداوه‌

2023-02-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

لە ماوەی دوو مانگدا بۆ جاری پێنجه‌م ژەهراویبوونی بەکۆمەڵ لە قوتابخانه‌کانی شاری قوم لە ئێران روویداوە.

بەپێی هەواڵی تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران، ژمارەیەکی زۆری قوتابیانی ئامادەیی بەلقیس بورکای کچان بەهۆکارێکی نادیار ژەهراوی بوون.

نیشانه‌كانی وەک تێکچوونی گەدە، سەرئێشە و خاوبوونەوەی لەش لە قوتابییه‌كاندا بەدیکراوە.

حەوت قوتابی و مامۆستایەک کە ژەهراوی بوون، گواستراونەته‌وە نەخۆشخانە و خراونەته‌ ژێر چارەسەری پزیشکییه‌وه‌.

پێشتر لە 30ی تشرینی دووەم و 13ی کانوونی یەکەمدا لە قوتابخانه‌ی هونەرەجوانەکانی نور و لە 28 و 30 کانوونی دووەمدا لە ناوەندی فاتمییە لە شاری قوم رووداوی ژەهراویبوونی بە کۆمەڵ روویدا.

لە هەواڵێكی ئاژانسی قوتابیانی نیمچە فەرمیی ئێراندا، ئەوە هاتووە: "سەرەڕای لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی و بایەخدانی پەرلەمانتارانی قوم بەو بابەتە، تا ئێستا یان بەرپرسەکان هیچ زانیاییەکیان لەسەر ئەو بابەتە نییە یان نایانەوێت هۆکاره‌كه‌ی ئاشکرا بکەن".